سەردێڕ:

کەشناسی رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

PM:01:02:13/01/2026

1040 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سنووری تەوێڵە بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتی، لە پارێزگای سلیمانی لە سنووری پێنجوێن هەشت ملم باران باریوە کە زۆرترین رێژەیە، لە پارێزگای هەڵەبجەش زۆرترین رێژەی باران بارین لە تەوێڵە بووە کە ١٨ ملم بووە و زۆرترین رێژە بووە بەراورد بە تەواوی ناوچەکانی هەرێمیش.

وتیشی، لە سنووری پارێزگای هەولێر، زۆرترین رێژەی باران بارین لە مێرگەسوور بووە بەڕێژەی ١٦ ملم و لە سنووری پارێزگای دهۆکیش، لە دێرەلوک زۆرترین رێژەی باران باریوە کە ١٥ ملم بووە و لە سنووری کەرکوکیش سێ ملم لە مەیدان باریوە و لە کەلاریش دوو ملم باریوە.













گەلەری