PM:11:00:13/01/2026
1292 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، رەتیدەکاتەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ ئێران راگیرابن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و بەغدا دەکات و دەڵێت، گەشتەکان ئاسایین.
ئەوەش دوای
ئەوەی لە میدیاکان وا بڵاوکرایەوە بەهۆی دۆخی ئێستای ئێران و بەردەوامی ناڕەزایەتی
و خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و فڕۆکەخانەی
نێوەدەوڵەتیی بەغدا راگیران.