سەردێڕ:

هەسەدە: هێزەکانی سوپای عەرەبیی سوریا دێر حافر تۆپباران دەکات

PM:04:42:13/01/2026

788 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، گروپەكانی حكومەتی دیمەشق تۆپبارانی شارۆچكەی دێر حافر دەكەن. هاوکات تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانییەكان نییە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە دوێنێ شەوەوە، هێزە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سوریا، لە ئەبو حەمام و لەلایەکی دیکەشدا لە بەرەی رووباری فورات، بە چەکی (رەشاش) هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەکانیان بێ ئەوەی هیچ زیانێک بە ئەندامانی هێزەکەیان بگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان دەستبەجێ وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکەیان دایەوە و هەموو رێکارێکیان گرتەبەر بۆ پارێزگاری کردن لە خاڵەکانیان لەو ناوچەیە.

هاوکات هێزەکانی سووریای دیموکرات دەشڵێت، هێزەکانی سوپای عەرەبیی سوریا، دەستیان بە تۆپبارانکردنی دێر حافر کردووە، تا ئیستا زیانەکانی ئەم تۆپبارانە نەزاندراوە.













گەلەری