سەردێڕ:

بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری لە یاسای بودجەی ٢٠٢٦ دیاریکرد

PM:12:09:08/01/2026

1300 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ نرخی فەڕمی یەک دۆلار، هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقییە، واتە نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٣٠ هەزار دیناری عێراقی .


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بانکی ناوەندی عێراق لە نوسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی عێراق وتی، نرخی فەڕمی یەک دۆلار لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦، هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقییە.

وتیشی، ئەم نرخەش پاڵپشتی ئەو بڕیارەیە کە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٣ دەرکراوە.














گەلەری