سەردێڕ:

کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ڤەنزوێلا: بۆ فرۆشتنی نەوت لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆداین

AM:10:56:08/01/2026

608 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ڤەنزوێلا بوونی دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو پشتڕاستکردەوە و ترەمپیش دەڵێت، نزیکەی٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڤەنزوێلا دەگاتە دەستیان و بە نرخی بازاڕ دەیفرۆشن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ڤەنزوێلا وتی، بۆ فرۆشتنی نەوتی وڵاتەکە لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆدان و پرۆسەکە بەپێی بنەما یاسایی و بازرگانییەکان و بە رەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا و بە شەفافی بەڕێوەدەچێت. کۆمپانیاکە دەشڵێت، دانوستانەکە بۆ فرۆشتنی بڕێکی نەوتی وڵاتەکەیە بە ئەمریکا.

پێشتریش ترەمپ وتبووی، نزیکەی٥٠ملیۆن بەرمییل نەوتی ڤەنزوێلا دەگاتە دەستیان و بە نرخی بازاڕ دەیفرۆشن و پارەکەشی لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی ڤەنزوێلا و ئەمریکا بەکاردەهێنن.

 













گەلەری