سەردێڕ:

عێراق لەڕووی یەدەگی غازەوە لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە

PM:08:12:07/01/2026

1040 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی توێژینەوەی وزەی ئەمریکا، عێراق لە رووی یەدەگی غازەوە لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبی دێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ناوەندی توێژینەوەی وزەی ئەمریکا دەڵێت، سەبارەت بە یەدەگی غازی ١٠ وڵاتی عەرەبی، هاتووە، کۆی یەدەگی غازی سەلمێندراو، لەو ١٠ وڵاتە عەرەبییە ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردووە، هەریەکە لە قەتەر، سعودییە و ئیماڕات، کۆنتڕۆڵی ٧٠٪ـی کۆی یەدەگی ئەو غازەیان کردووە.

باس لەوەشکراوە،عێراق لەو لیستەدا لە پلەی پێنجەم دێت و خاوەنی ١٣١ ترلیۆن پێ سێجا یەدەگی غازە، بەشی زۆری ئەو یەدەگەش دەکەوێتە سنووری هەرێمی کوردستان، بەتایبەت پارێزگای سلێمانی و کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، ئەمەش چەمچەماڵی کردووە بە ناوەندی غاز و وزەی عێراق.













گەلەری