سەردێڕ:

گومرگی عێراق: پێشبینی دەكەین ئەمساڵ داهاتی گومرگ بگاتە ١٠ ترلیۆن دینار

PM:03:54:07/01/2026

608 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گشتی گومرگەكانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكەن داهاتی سەرجەم گومرگەكانی لە ئەمساڵدا بگاتە زیاتر لە ١٠ ترلیۆن دینار.


ئەحمەد جاسم عكێدی، بەرپرسی بەشی بەهادان لە دەستەی گشتی گومرگەكانی عێراق وتی، لە ساڵی رابردوودا داهاتی گومرگەكانی عیراق دوو ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دیناری تێپەڕاندووە ئەوەش بۆ یەكەم جارە لە مێژووی عیراق داهاتی گومرگیەكان بگاتە ئەو رێژەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ لەگەڵ جێبەجێكردنی سیستمی ئاسیكودا و باجی گومرگی نوێ داهاتەكان لانیكەم چوار بۆ شەش هێندە زیادبكەن، ١٠ ترلیۆن دینار تێپەڕێنێت، ئەوەش لەگەڵ زیادكردنی ١٦ هەزار و ٤٠٠ كەلوپەلی گومرگی كە باجی نوێ دەیانگرێتەوە.













گەلەری