سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردنی فڕۆکەیەک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرە عێراقیانەی كە لە لیبیا دەستبەسەركرابوون و باڵیوزخانەی عێراقیش دەڵێت، كاروبارەكانی گەڕانەوەی ١٥١ كۆچبەرییان تەواوكردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی باڵیۆزی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، رێکارەکانی گەڕانەوەی ١٥١ هاوڵاتی عێراقی تەواوکراون.
ئاماژەی
بەوەشكرد، باڵیۆزخانە لە ماوەی رابردوودا پشتگیری پێویستی پێشکەش بە کۆچبەران
کردووە، کە پێکهاتبوو لە دابینکردنی خۆراک، خواردنەوە، پۆشاک و پێداویستییە
سەرەکییەکانی رۆژانە.
باڵیۆزی عێراق
لە لیبیا باسی لەوەشكردوە، سودانی، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانکردنی
فڕۆکەیەکی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ گەڕاندنەوەیان، ئەوەش لە وەڵامی داواکارییە
فەرمییەکان کە لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە .
ئەمە لەكاتێكدا
کە دوێنێ ژمارەیەک لەکەسوکاری گەنجان لە ئیدارەی راپەڕین لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەنووسیدا داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەهانای کوڕەکانیان بچن کە
ئێستا لە لیبیا دەستبەسەرکراون.