PM:02:10:07/01/2026
988 جار خوێندراوەتەوە
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، له دوێنێوه به‌هۆی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق حه‌وت كه‌س كوژراون و ٥٢ كه‌سیش برینداربوون، ده‌شڵێت، نزیکەی ١٠٠ تانک و زرێپۆش گەمارۆی گەڕەکە کوردییەکانیان داوە و دۆخی حەلەب ئاماژەی بۆ روودانی شەڕێکی گەورە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەکانی تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه له شاری حه‌له‌ب بۆ حه‌وت كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ٥٢ كه‌سیش برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
هەردو گەڕەکەکە لە هەمو لایەکەوە لە ژێر گەمارۆدان و ئەو گروپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر
به حكومه‌تی سوریا رێگری لە هاتنە ناوەوەی خۆراک و دەرمان و پێداویستییە
سەرەتاییەکان دەکەن و دۆخی مرۆیی خراپتر دەکەن و ژیانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی
دەخەنە مەترسییەوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
هەروەها زیاتر لە ٨٠ تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی قورس لە دەوروبەری ئەو دوو گەڕەکەدا
جێگیرکراون، ئەوەش نیشاندەرێکی مەترسیدارە کە پێشبینی پەرەسەندنێکی بەرفراوان و
ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی گەورە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە ئیلهام ئەحمەد،
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی
سوریا وتی، وەزارەتی بەرگری سوریا شەڕی دژی هەردوو گەڕەکی "شێخ مەقسود"
و "ئەشرەفیە" لە حەلەب راگەیاندووە کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، داوای لە بەرپرسانی لە دیمەشق کرد بەرپرسیارێتی
خۆیان لە بەرامبەر ئەوەی روودەدات هەڵبگرن.
هەروەها جەختی
کردەوە، "زۆرینەی دانیشتوانی ئەم گەڕەکانە خەڵکی عەفرینن کە بە زۆرەملێ
كۆچیانكردووە و ئەم دوو گەڕەکەیە لە ژێر گەمارۆیەکی توندی ئەو هێزانەدا بوون کە
سەر بە وەزارەتی بەرگرین، سەرەڕای پابەندبوونی کورد بە رێککەوتنی ١ـی نیسان، بەڵام
لایەنی بەرامبەر پابەند نەبووە، سەرەڕای پەیوەندییە بەردەوامەکانی ئێمە بۆ
ئەنجامدانی گفتوگۆ، بەڵام وەزارەتی بەرگری دیالۆگ رەتدەکاتەوە".