وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، بەهۆی کێشەیەکی تکنیکییەوە لە بەشێکی زۆری ناوچەکان کارەبا کوژاوەتەوە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لە شەوی رابردووەوە کارەبا لە بەشێکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک کوژاوەتەوە و وتیشی، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە بڕانی کارەبا دروستبووە.
جگە لەوەش لە دوای راگەیاندنی پرۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بەشێک لە
ناوچەکانی هەرێم تەنها چەند کاتژمێرێک کارەبایان هەیە و گرفتی بچرانی کارەبایان بۆ
چارەسەر نەکراوە و لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم رۆژانە پێنج کاتژمێر کارەبا بە
هاوڵاتیان دەدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمیش بە میداکانی پارتی راگەیاند، کێشەکە
تاوەکو هاوین چارەسەر نابێت و دۆخی کارەبا تاکو ئەو کاتە بەم جۆرەدەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی سەرما و سۆڵەدا هاوڵاتیان
خواستیان لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاد دەکات، بەڵام کێشەی نەبوونی کارەبا
بەردەوام روودەدات و حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەیوت کێشەی کارەبایان لە رێگەی پڕۆژەی
رووناکیەوە چارەسەر کردووە بەڵام تەنها نرخی کارەبایان بەرزکردووەتەوە و
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش وەک خۆیەتی.