سەردێڕ:

زیاتر لە ٤١٥ هەزار خێزان نەوتی ئەم زستانەیان وەرنەگرتووە

PM:02:00:06/01/2026

640 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، ئەم زستانە ١٣٥ ملیۆن لیتر نەوتیان دابەشکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا زیاتر لە ٤١٥ هەزار خێزان نەوتی ئەم زستانەیان وەرنەگرتووە.


وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم زانیارییەکانی لەبارەی پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا ٤ـی ئەم مانگە نزیکەی ١٣٥ لیتر نەوتیان بەسەر زیاتر لە ٦٧٠ هەزار خێزاندا دابەشکردووە.

بەپێ بڵاوکراوەکەی وەزارەت، ئەمساڵ ٦٧٤ هەزار خێزانی ناوچە شاخاویی و سنورییەکان و دەوروری ناوندی پارێزگاکان نەوتیان وەرگرتووە و بڕی ئەو نەوتەشی دابەشکراوە، ١٣٤ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار و ٢٠٠ لیتر نەوت بووە.

لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ٤١٥ هەزار و ٢٢٢ خێزان نەوتیان وەرنەگرتووە، کە بەشێکی زۆریان لە ناوەندی شارەگەورەکان دەژین.

دابەشکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کارتی زیرەکەوە دەبێت و بڕی نەوتەکەش ٢٠٠ لیترە لەبەرامبەر ١٠٤ هەزار دیناردا، هاوکاتی ئەوەش عێراق دەستی کردووە بە دابەشکردنی دووهەمین بەشەنەوتی ئەمساڵ و نرخی هەر بەرمیلێکیش کەمتر لە ٤٠ هەزار دینارە.













گەلەری