سەردێڕ:

لە سلێمانی ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٨ هەزار چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان کردووە

PM:01:05:06/01/2026

564 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٨ هەزار چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، لە ساڵی رابردوو لە شاری سلێمانی، ١٨ هەزار و ٧٦ کەس، سەردانی سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، هەروەها حەوت هەزار و ٨٦٧ نەخۆش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داخڵی نەخۆشخانەکە کراون.

وتیشی، ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ، پێنج هەزار و ٨٠٢ بوژاندنەوەی دڵ، ٤٥١ نەشتەرگەریی دڵ، دوو هەزار و ٨٧٠ نەشتەرگەریی قەستەرە و هەزار و ٦٨٣ دانانی باڵۆن ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ، چوار هەزار ٦٨٠ ئیکۆ، دوو هەزار و ٩٧٧ پشکنینی سیتی سکان، سێ هەزار و ٣٧٧ هێلکاری دڵ، ٣٦ هەزار و ٣١٥ شیکاری تاقیگەیی ئەنجامدراوە.













گەلەری