سەردێڕ:

پزیشک و پەرستارێک بە خوێنی خۆیان ژیانی نەخۆشێکیان رزگارکرد

PM:10:51:05/01/2026

1380 جار خوێندراوەتەوە

بۆ رزگارکردنی نەخۆشێک لە مردن پزیشک و پەرستارێک لە قەڵادزێ خوێنی خۆیان بە نەخۆشێک دەبەخشن و ژیانی رزگار دەكەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی نەخۆشێک بەهۆی ئازارێکی توندەوە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەکەیان دوای پشکنین دەرکەوت ئەم نەخۆشە تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی بەپەلە دەیبەن بۆ هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانە و بەپەلە داوای دوو بتڵ خوێن لەکەسوکارەکەی دەکەن، جۆری خوێنی نەخۆشەکە لەجۆری (B- ) دەگمەن دەبێت، دوای ئەوەی کەسوکاری نائومێد دەبن لەدۆزینەوەی جۆری خوێنەکە لەوکاتەدا، دکتۆرە کاشان ئیسماعیل، پزیشکی پێشکەوتووی ژنان و منداڵبوون و رێکار ئەحمەد، پەرستاری هۆبەی فریاکەوتن کە لەدەوامی فەرمی خۆیاندابوون، هەردووکیان بەهانایانەوە دەچن و خوێنی خۆیان دەبەخشن بەنەخۆشەکە و دووبارە ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە.













گەلەری