سەردێڕ:

کێشەی بەشەخۆراک چارەسەربوو؛ وادەی دابەشکردنی ئاشکرا کرا

PM:02:22:14/01/2026

1044 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی دەڵێت، ئەو کێشە تەکنیکییەی لەنێوان هەرێم و عێراق هەبوو چارەسەرکرا و بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراک دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رابردوودا کێشەیەکی تەکنیکی لەنێوان وەزارەتی بازرگانیی هەرێم و بازرگانیی عێراق هەبوو، ئەمەش هۆکاری راگیرانی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بوو.

وتیشی، لە بەغداوە پەیوەندیمان پێوەکراوە کە دەستبکەین بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی هەشتەم بە گۆڕانکاریی مانگی ١٢، بۆیە دەتوانین بڵێین گرفتەکە چارەسەرکراوە و بە زووترین کات دەستدەکەین بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی هەشت.

لەبارەی کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی هەشت، باسی لەوەکرد، چەند رۆژێکیان پێویستە تا پارە و شمەکەکان دەگات، بۆیە دابشکردنی بەشەخۆراکی مانگی هەشت دەکەوێتە ناوەڕاست یان کۆتایی هەفتەی داهاتوو.

سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەشەخۆراکی مانگانەش لە لایەن بەغداوە وتی، ئەو دەنگۆیانە راست نین، تاوەکو ئێستا هیچ شتێک بە ئێمە نەوتراوە و بەشەخۆراکیش وەک خۆیەتی و کەمنەکراوەتەوە.

١- زەیت: یەک لیتر

٢- شـــەکـــر: یەک کیلۆ گرام

٣- بـــرنج: سێ کیلۆگرام

٤- نیسک: ٥٠٠ گرام

٥- لەتکەنۆک: ٥٠٠ گرام

٦- دۆشاوی تەماتە: ٤٠٠ گرام




ئیحسان سابر - سلێمانی

 













گەلەری