سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سلێمانی کەسێک کوژرا

PM:04:24:05/01/2026

728 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گوندێکی سنووری سلێمانی کەسێک کوژرا و بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، شایەتحاڵەکانی رووداوەکە بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تییان وت، تۆمەتبارەکە و کوژراوەکە کەسوکاری یەکترن و گرفتێکی ئەوتۆ لەنێوانیاندا نەبووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەو کاتەدا کوژراوەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و تۆمەتبارەکە دەستڕێژی گولـلەی لێکردووە و کەسەکە دوو گولـلەی بەرکەوتووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێن، تۆمەتبارەکە و کوژراوەکە کەسوکاری یەکترن و گرفتێکی ئەوتۆ لەنێوانیاندا نەبووە، پاش رووداوەکەش تۆمەتبارەکە بە ئاراستەی شاخی گۆیژە هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەکانیش چونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەیان داوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو پیاوەی کوژراوە تەمەنی ٥٠ ساڵ بووە و خێزانداربووە و خاوەنی چوار منداڵ بووە.













گەلەری