سەردێڕ:

عومرەکارێکی کورد لە سعودییە کۆچی دوایی کرد

PM:07:14:13/01/2026

1048 جار خوێندراوەتەوە

حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە وڵاتی سعودیە عومرەکارێکی کورد لە کاتی ئەنجامدانی تەوافدا کۆچی دوایی کرد".


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، عومرەکارەکە ناوی (محمود حاجی عومەر) و دانیشتووی شاری هەولێر بووە تەمەنی ٦٠ ساڵ بووە و ناوبراو لە کاتی بەجێگەیاندنی مەراسیمی تەواف بەدەوری کەعبەی پیرۆزدا، کۆچی دوایی کردووە.

سەبارەت بە رێکارەکانی بەخاکسپاردنی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان، تەرمی کۆچکردوو هەر لە وڵاتی سعودیە بە خاک دەسپێردرێت.

بە پێی ئامارەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ئەمە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی عومرەکارانی هەرێمی کوردستانە لە وڵاتی سعودیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە.













گەلەری