سەردێڕ:

ئەمڕۆ کۆتا وادەی تۆمارکردنی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراقە

PM:12:01:05/01/2026

644 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کۆتا وادەی تۆمارکردنی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراقە و پارتی و یەکێتی لە دانوستاندان لەسەر کاندیدێک، پارتیش بە مەرج پشتگیری کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە دەکات.


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە شەوی رابردووەوە پارتی و یەکێتی لە دانوستانی راستەوخۆ و ناراستەوخۆدان لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، ئەوەش لەرێگەی کۆبوونەوە و پەیوەندی تەلەفۆنی.

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، یەکێتی دەیەوێت بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکات، بەڵام بەهۆی نەبوونی چەند مەرجێکەوە لایەنە عێراقییەکان پشتگیری ناکەن.

بەوەش یەکێتی بەنیازە نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی وەک کاندیدی فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تۆمار بکات و هاوکات پارتیش بە مەرجی ئەوەی یەکێتی پەلەبکات لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پشتگیری یەکێک لە کاندیدەکانی













گەلەری