PM:11:40:04/01/2026
1436 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی ناجێگیریی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەو گۆڕانکارییانە کاتیین و هیچ مەترسییەکی راستەقینە لەسەر سەقامگیریی ئابووریی عێراق دروست ناکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی وتی، "ئەو ناجێگیرییە کاتییەی نرخی دۆلار ەەنگدانەوەی کێشەیەکی بنەڕەتی لە ئابووریی عێراقدا نییە، بەڵکو تەنها کاردانەوەیەکی کاتیی بازاڕە بەرامبەر بەو پاکێجە نوێیانەی بۆ رێکخستنەوەی دارایی و چاکسازی لە باج و گومرگدا راگەیەندراون".
ئەوە راوێژکارە
جەختیشی لەوە کردەوە کە نرخی دۆلار لە بازاڕدا، پەیوەندیی بە ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییان
و نرخە سەرەکییەکانەوە نەماوە.
باسی
لەوەشکردووە، "کاریگەریی دۆلار تەنها لەسەر کەرتی سەرمایە و دارایی ماوەتەوە
و نەگەیشتووەتە ئاستی بژێوی و پێداویستییە بنەڕەتییەکان، چونکە رێژەی هەڵاوسان لە
عێراقدا هێشتا لە ئاستێکی نزمدایە و تەنها ٢.٥٪ـە".