PM:06:58:04/01/2026
424 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دادی عێراق ئازادكردنی ١٥ هه‌زار و ٩١٤ زیندانی له ناوه‌نده‌كانی چاكسازی له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٥ـدا راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی رێكاره یاساییه په‌سه‌ندكراوه‌كان و دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌كانی وردبینی و پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، وه‌زاره‌تی دادی عێراق بڵاویكرده‌وه، "له نێو ئه‌وانه‌ی ئازادكراون، ١٠ هه‌زار و ٩٣١ زیندانی به پشتبه‌ستن به یاسای لێبوردنی گشتی ئازادكراون دوای ئه‌وه‌ی پشتڕاستیان كرده‌وه كه بڕگه‌كانی یاساكه ده‌یانگرێته‌وه، هاوكات چوار هه‌زار و ٩٨٣ زیندانی دیكه به بڕیاری دادوه‌ری جۆراوجۆر ئازادكراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موو
ئازادكردنه‌كان دوای پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌كان و جێبه‌جێكردنی مه‌رجه یاساییه‌كان
ئه‌نجامدراون، هه‌روه‌ها به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌مه‌به‌ستی
دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌رانه و وردی یاساكه و پاراستنی مافه‌كانی
ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه و زیندانییه‌كان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ٦ـی شوباتی ٢٠٢٥،
دادگاكانی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستیان كرد به جێبه‌جێكردنی هه‌مواركردنی یاسای
لێبوردنی گشتی، به‌پێی بڕگه‌كانی و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری
ده‌رچوون.