PM:05:20:04/01/2026
568 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوە سەبارەت بە میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی داهاتی گشتی و خێراکردنی ئۆتۆماتیکی و گۆڕینی دیجیتاڵی لە بەش و دامەزراوەکانی وەزارەت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، راگەیاندنی وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی راوێژکاری وەزارەتی دارایی کرد بە ئامادەبوونی راوێژکار و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی دیکە.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەکراوە، کۆبوونەوەکە بریتیبوو لە پێداچوونەوەی هەمەلایەنە بە ئەدای
دارایی، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی داهاتی گشتی و خێراکردنی
ئۆتۆماتیکی و گۆڕینی دیجیتاڵی لە بەش و دامەزراوەکانی وەزارەت، بەمەبەستی خزمەتکردنی
بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی ئابووریی نیشتیمانی.