PM:03:51:04/01/2026
888 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دەڵێت، ره‌نگه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ، ئاواته‌خوازی ئه‌وه بێت كه دوای ڤه‌نزوێلا كوبا بكاته ئامانج، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاوادا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس وتی، دوای ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه نیكۆلاس مادۆرۆ و هاوسەرەکەی تێدا دەستگیرکرا ماركۆ روبیۆ رایگەیاندووە، ئه‌گه‌ر به‌رپرسێك بووایه له حكومه‌تی كوبا، كه‌مێك نیگه‌ران ده‌بوم.
ماركۆ روبیۆ كه
به گرنگیدانێكی له‌مێژینه‌ی ڤه‌نزوێلا و كوبا ناسراوه، جه‌ختیكرده‌وه لەوەی هەر
كه‌سێك له هاڤانا بژی و پۆستێكی حكومی هه‌بێت، ده‌بێت كه‌مێك نیگه‌ران بێت.
ئه‌مریكا مێژوویه‌كی
دور و درێژی له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكای لاتین هه‌یه، دیارترینیان
پشتیوانییه‌كه‌یه بۆ له‌شكركێشی كه‌نداوی به‌رازه‌كان له ساڵی ١٩٦١، كه له‌لایه‌ن
ده‌ربه‌ده‌ره‌كانی كوباوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا له هه‌وڵێكی شكستخواردو بۆ رووخاندنی
فیدڵ كاسترۆی سه‌رۆكی كوبا.
هاوکات، میگێل
دیاز- كانێل به‌رمودێز، سه‌رۆكی كوبا چه‌ندینجار هاوسۆزی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤه‌نزوێلا
ده‌ربڕیوه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه‌ی چه‌ته‌ی ده‌ریایی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه
له كه‌ناراوه‌كانی ڤه‌نزوێلا كردووه.