PM:06:42:14/01/2026
524 جار خوێندراوەتەوە
ساڵی رابردوو زیاتر لە ٣١ هەزار و ٤٠٠ منداڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبوون کە ژمارەی کوڕەکان لە کچەکان زیاترن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی ساڵی رابردوودا ٣١ هەزار و ٤٠٣ منداڵ لە نەخۆشخانە حكومییەكان و ئەهلییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون.
لەو منداڵانەی
ساڵی ٢٠٢٥، لە نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی و تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە
دایكبوون، ١٦ هەزار و ١٧٢ـیان کوڕ و ١٥ هەزار و ٢٣١ـشیان کچ بوون.