PM:03:14:04/01/2026
728 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه دەڵێت، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه چوه‌ته سه‌ر ماڵی دراوسێیه‌كیان و چه‌ند پارچه ئاڵتون و كامێرایه‌كی چاودێری و جوانكاری خانمانی دزیوه.
ئەمرۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وتی، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکراوە لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەسەر ئەوەی کە دزی لە ماڵەکەی کراوە، دەستبەجێ دەستکراوە بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.
وتیشی، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە
پیشەی کاسبە و تەمەنی ٢٨ ساڵە، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یاندا
ناوه و به‌پێی ماده‌ی ٤٤٦ له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه.
تاوانی دزیکردن لە یاسای سزادانی عێراقیدا به ماددەی ٤٤٣ دیاریکراوە كه كه‌سی تاوانبار دوای
سه‌لماندنی تاوانه‌كه و دانپێدانانی، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە
زیاتر نەبێت لە ١٠ ساڵ، له‌گه‌ڵ پێبژاردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵی دزراو.