سەردێڕ:

بەهۆی گرانی نرخی کارەباوە هاوڵاتیان سیستمی وزەی خۆر بەکاردەهێنن

PM:02:02:04/01/2026

764 جار خوێندراوەتەوە

کارەبای سلێمانی دەڵێت، هاوڵاتیانی هەرێم روویان لە دانانی سیستمی کارەبایی کردووە لە رێگەی وزەی خۆرەوە و لە ئێستادا زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ هاوبەش ئەو سیستمە بەکاردەهێنن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی وتی، بەپێی کۆتا ئامار بەکارهێنانی سیستمی وزەیخۆر بۆ دابینکردنی کارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە رووی لە زیادبوون کردووە و لە ئێستادا دوو هەزار و ٥٩٠ هاوبەشی کارەبا بە سیستمی وزەی خۆر کاردەکەن.

ئەمەش بەهۆی گرانی نرخی کارەباوەیە لە پڕۆژەی رووناکی حکومەتی ماوەبەسەرچوودا کە نرخی هەر مێگاواتێک کارەبا ١٣ هێندەی پێشتر لەسەر هاوڵاتیان گرانکراوە و هاوڵاتیانیش بە ناچاری روویان لە بەکارهێنانی سیستمی وزەی خۆرکردووە بۆ دابینکردنی کارەبا.













گەلەری