سەردێڕ:

دێڵسی رۆدریگێز وەک سەرۆکی راسپێردراوی ڤەنزوێلا دیاریکرا

AM:08:49:04/01/2026

1212 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای دادوەریی ڤەنزوێلا بە فەرمی دێڵسی رۆدریگێزی، وەک سەرۆکی راسپێردراو دیاری کرد و راشیگەیاند کە نیکۆلاس مادورۆ بەهۆی رفاندنـەوە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی نەماوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ژووری دەستووریی دادگای باڵاى ڤەنزوێلا بڕیاریدا، دێڵسی رۆدریگێز، جێگری سەرۆک، سەرجەم دەسەڵاتەکانی سەرۆکی دەوڵەت دەگرێتە دەست بۆ پاراستنی بەردەوامیی کارگێڕی و بەرگریی نیشتمانی.

دادگای باڵای دادوەریی ڤەنزوێلا هەندێک بڕیاری داوە و دەڵێت، رووداوەکە رفاندنی سەرۆکی دەستووریە، و مادۆرۆ لە غیابی زۆرەملێدایە و ناتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێبکات.

یەکێکی تر لە بڕیارەکانی ئەوەیە، بڕیاری هەڵبژاردنی سەرۆکی راسپێردراو یاساییە و بە پشتبەستن بە ماددەکانی ٢٣٤ و ٢٣٩ـی دەستووری ڤەنزوێلا، جێگری سەرۆک لە کاتی نەبوونی سەرۆکدا دەتوانێت شوێنی بگرێتەوە.

هاوکات، دادگا فەرمانی کردووە بە زووترین کات فەرماندەیی باڵای سوپا و پەرلەمان ئاگادار بکرێنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشە راستەقینەیەی رووی لە وڵاتەکە کردووە.

وتیشی، ئامانج لەم بڕیارە درووستکردنی نەخشەڕێگایەکـە بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەریی نیشتمانی لەم کاتە هەستیارەدا.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێزەکانیانی راسپارد نیکۆلاس مادورۆ و هاوسەرەکەی دەستگیربکەن .













گەلەری