سەردێڕ:

پایتەختی ڤەنزوێلا بۆردومانکرا و باری نائاسایی راگەیەندرا

PM:12:08:03/01/2026

692 جار خوێندراوەتەوە

دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز لەگەڵ دەنگی فڕۆکە لە ئاسمانی کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا بیسترا و حکومەتی ڤەنزویلا، باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیاند و ئەمریکاش بە بۆردومانکردنی وڵاتەکەیان تۆمەتبار دەکات.


ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەندین تەقینەوەی یەک لەدوای یەک کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلای هەژاند و بەهۆی تەقینەوەکانەوە لە بەشی باشووری شارەکە کە بنکەیەکی سەربازیی گەورەی لێیە، کارەبای نیشتیمانی بڕاوە.

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا دەڵێت، کاراکاسی پایتەخت بۆردومان دەکرێت و باری نائاساییشی لە وڵاتەکە راگەیاند، هاوکات، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە دەڵێت ئەمریکا لە پشت هێرشەکانە.

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە، حکومەتی ئەمریکا هێزێکی دەریایی گەورەی وەکو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی دژە مادە هۆشبەرەکان رەوانەی دەریای کاریبی کردووە و چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە کە هەموو بژاردەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی ڤەنزوێلا لە ئارادایە.













گەلەری