PM:09:17:13/01/2026
800 جار خوێندراوەتەوە
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە ئیدارەی خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە پارێزگای رەقە قەدەغەی هاتووچۆی كاتیان لە کاتژمێر ١٠ـی شەو تاكو شەشی بەیانی راگەیاند، ئەوەش دوای پەرەسەندنی گرژییەكانە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی حەلەب لەنێوان هەسەدە و سوپای سوریا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی هێزەكانی ناوخۆی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی كانتۆنی رەقەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، لە کاتژمێر ١٠ـی شەو تاكو شەشـی بەیانی قەدەغەی هاتووچۆیە لەو شارە و هەرکەسێک سەرپێچی بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەوەش دوای ئەوە
هات كە دەستەی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای سوریا ئەمڕۆ رایگەیاند، مەسكنە و دێرحافەر
ناوچەی سەربازیین و داوا لە خەڵك دەكەن لە پێگەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)
لەو ناوچەیە دووربكەونەوە، هەروەها داواش دەكات هەسەدە بكشێتەوە بۆ خۆرهەڵاتی
فورات.
لەلایەكی دیكەوە
ههسهده ئێوارەی ئەمڕۆ رایگهیاند، گروپه چهكدارهكانی سهر به حكومهتی دیمهشق
دوجار بە فڕۆکەی خۆکوژی و تۆپباران هێرشیانکردە سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین.
هەروەها ههر
ئهمڕۆ له راگهیهندراوێكدا هەسەدە بڵاویكردهوه، گروپەکانی سەر بە دیمەشق شارۆچکەی
دێرحافر لە رۆژهەڵاتی حەلەب تۆپباران دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی
زیانەکان بەردەست نییە.