سەردێڕ:

بەهۆی باران بارینەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکانى هەرێم زیادیکردووە

PM:12:03:03/01/2026

648 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو دەڵێت، بەهۆی باران بارینەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکان زیادیکردووە بەشێوەیەک لە بەنداوی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە نیو ملیار مەتر سێجا ئاو کۆگاکراوە.


ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاولە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دوو تا سێ بەرامبەر و زیاتری ساڵی رابردوو زیادیکردووە، ئەمەش بەڕێژەیەکی بەرچاو دەرامەتی ئاوی لە سەرچاوەکانەوە زیاد کردووە و کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان ئاستێکی باشیان تۆمارکردووە.

دەشڵێت، لەو ماوەیەدا لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە نیو ملیار مەتر سێجا ئاو کۆگا کراوە، لە بەنداوی دەربەندیخان پێنج مەتر و لە بەنداوی دوکان چوار مەتر ئاستی ئاو زیادیکردووە، هاوکات لە بەنداوی دهۆک یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاو کۆگا کراوە کە ٤١ سانتیمەتر زیادی کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەنداوی گۆمەسپان یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاو کۆگاکراوە و یەک مەتر ئاستی ئاو زیادی کردووە، هاوکات بەنداوە بچوک و مامناوەندەکانیش لە سنووری گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆک زۆربەیان سەرڕێژ بوون و ئەوانی تریش زیادیان کردووە و ئاویان لێ کۆگا کراوە.













گەلەری