سەردێڕ:

کارەبای نیشتیمانی لە سۆران بە شێوەیەکی سەرتاسەری کوژایەوە

PM:09:23:01/01/2026

844 جار خوێندراوەتەوە

لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە سۆران کوژاوەتەوە و کارەبای سۆرانیش دەڵێت، کێشەیەک لە وێستگەی دانە غاز هەیە، بووە هۆی کوژانەوەی گشتی، تیمەکان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران لە راگەیەندراوێکدا نوسیویەتی، کێشەیەک لە وێستگەی دانەغاز هەیە، بووە هۆی کوژانەوەی گشتی، تیمەکان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.

سەرەڕای کێشەی کارەبا ئیدارەی سۆران ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی بەفربارینەوە چەندین رێگای سەرەکی داخراوە و رێگاکانی بەستوونی لە ئێستاشدا کە کارەبا نییە پلەی گەرمای ناوچەکە لە نێوان سفر بۆ ٢ پلەی سیلیزیە.













گەلەری