PM:12:34:01/01/2026
964 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی تێکچونی کەشوهەوا و بارینی بەفرێکی زۆر، هاتووچۆی گەشتیاران لەدەروازەی نێودەوڵەتی زێت لەنێوان هەرێم و تورکیا بۆ کاتێکی نادیار راگیرا.
ئهمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، هۆبەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنورییەکان وتی، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرو سەختیی رێگاکان هەروەها نالەباریی کەشوهەوا، هەردوو دەروازەی دەرەجیک لەتورکیا و زێت لەهەرێم، ئاگادار کراونەتەوە کە هاتووچۆ بۆ کاتێکی نادیار راگیراوە.
وتیشی، بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە سەرجەم
رێگاکانی ئەو سنوورە بەستوویانە و بەهیچ شێوەیەک هاتوچۆی گەشتیاریی تێدا
ئەنجامنادرێت.
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا، شەپۆلێکی
بەهێزی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و ئاستەنگی زۆری بۆ هاتووچۆ
لەدەروازە سنورییەکان دروستکردووە، چهند رۆژێكیش بهشێك لهدهروازهكان هاتوچۆى
گهشتیاریى و بازرگانى تیایدا راگیران.