سەردێڕ:

وردەکاری کوژرانی دوو هاوسەر لە هەولێر؛ ژنەکە دووگیان بووە

PM:01:29:30/12/2025

1628 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لەشاری هەولێر ژن و مێردێک کوژران و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەک چەند ساڵێک لەمەوبەر روویداوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان و بە وتەی شایەتحاڵەکان ئەو کێشەیە لەکاتی خۆیدا لەڕووی یاساو عەشایرییەوە چارەسەرکراوە و نازاندرێت لەبەر چ هۆکارێک سەری هەڵداوەتەوە.

هاوکات خانەوادەی كوژراوەكان دەڵێن، "ژنەکە دوو گیان بووە و كێشەكە دەگەڕێتەوە بۆ شەش حەوت ساڵ بەر لەئێستا كە لەكاتی خۆی لە رێگای یاسا و سوڵحی عەشایەرییەوە چارەسەر كراوە".
زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، "هێرشیان كردووەتە سەریان بۆ ناو ماڵەكەی خۆیان و هەردووكیان كوژراون و خاوەنی منداڵێكی چوارساڵانن و پیاوەكە تەمەنی ٣٣ ساڵە و ژنەكەشی ٢٦ ساڵە".













گەلەری