دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، لە دوێنێوە دەستی کردووەتەوە بە دابەزین و بە شێوەیەک کە هەر ئۆنسەیەک ٢٠٠ دۆلاری لێبووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و ٣٦٤ دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە ١٤٤ هەزار و ٦٠٠ دینار هەژمار کراوە.
نرخی ئەو ئۆنسەیە لەگەڵ دوو رۆژی رابردوو نزیکەی ٢٠٠ دۆلار دابەزیوە.
سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٩٢٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٨٢ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٥٥ هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ ٣٠ گرام و ١٠٠ سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە شەش مسقاڵ و ٢٥٠ گرام زێڕە.