PM:06:46:29/12/2025
1288 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە، سبەی سێشەممە هاتووچۆ دەوەستێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت رایگەیاند، سبەی سێشەممە، هاتووچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکە نابێت و ئەم ئاگادارییە تەنیا بۆ سبەینێیە، بۆ رۆژانی دیکە بەگوێرەی بارودۆخ بڕیاری لەسەر دەدرێت.
دەروازەی زێت
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم داخرانەی سبەی، تەنیا بۆ نالەباری کەشوهەوا دەگەڕێتەوە و
لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتییانە.
لەلای خۆیەوە
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش بەهەمان شێوە بەهۆی شەپۆلی بەفر بارین هاتووچۆ
و گەشتەکانی لە دەروازەکە راگرت.