هاتووچۆی هه‌ولێر دەڵێت، ئاگاداری شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه به‌هۆی بارینی به‌فر رێگای هه‌ولێر به‌ره‌و شه‌قڵاوه ئاسته‌نگی هاتووچۆ دروستبووه، داوا له شوفێران ده‌كه‌ین ئه‌م رێگایه بەکارنەهێنن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، بەهۆی بارینی بەفر رێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە، بۆیە داوا لە شوفێران دەکات، ئەم رێگایە بەکار نەهێنن، هەرچەندە تیمەکانی راماڵینی بەفر بەردەوامن لە پاک کردنەوەی رێگاکەو رامالینی بەفر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
به‌هۆی به‌رده‌وامی بارینی به‌فر و نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بو ژێر سفر له‌هه‌ندێك
شوێن و رێگاكه به‌ستاویه‌تی ئه‌گه‌ر خلیسكانی ئۆتۆمبێل هه‌یه، بۆیه له ئێستادا
رێگاكه شیاوی به‌كارهێنان نیه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
له رێگای شه‌قڵاوه به‌ره‌و هیران و رێگای لۆفه‌كانی گه‌رۆته، رێگای شه‌قڵاوه
به‌ره‌و زینه‌تیر و بالیسان به‌هه‌مانشێوه به‌هۆی بارینی به‌فر شیاوی به‌كارهێنان
نین، "تكایه ئه‌م رێگایه‌نه به‌كارمه‌هێنن تا ئه‌وكاته‌ی تیمه‌كانی راماڵینی
به‌فر به‌ته‌واوی رێگاكان پاكده‌كه‌نه‌وه".
چه‌ند رۆژێكه
شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه‌ی جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه
و به‌پێی پێشبینیه‌كانیش تاوه‌كو سبه‌ینێ به‌فربارین له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌رده‌وام
ده‌بێت.