PM:12:48:29/12/2025
936 جار خوێندراوەتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی بیرەسپان لەسەر رێگای نێوان کەرکوک - پردێ رووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیس و چەند بازرگانێکی مادەی هۆشبەر روویدا، بەهۆیەوە "پۆلیسێكیش لهو شهڕهدا كوژراوه و دووانى دیكهش بریندارن".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لەبازگەی دارەمان لە نێوان شاری کەرکوک و ناحیهى پردێ، دەنگی تەقە بیسترا، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە داعش پهلامارى بازگهكهى داوه، بەڵام پۆلیس ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.
چاوگێک لهپۆلیسى
كهركوك بە ئێن ئاڕ تی وت، "درەنگانی شەوی رابردوو لەگوندی بیرەسپان، لەکاتی
ئاڵۆزیی و رووبەڕوبوونەوەی نێوان هێزەکانیان و بازرگانانی مادەی هۆشبەر،
پۆلیسێکی فەوجی سوات بەناوی لەیس حیکمەت کوژراوەو دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون".
سەبارەت
بەناسنامەی تۆمەتبارەکە، پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەوەی هێشتا
لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و دۆسیەکە دانەخراوە، جارێ ناوی تاوانبار ئاشکراناکەن.