PM:12:19:29/12/2025
940 جار خوێندراوەتەوە
بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە بگەن بەو کەسانەی کە لە دوێنێوە لە سیدەکان لەناو بەفردا گیریان خواردبوو و لە ئێستادا تەندروستییان جێگیرە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، لە دوێنێوە ٢١ کەس لە سنووری سیدەکان بەهۆی بەفربارینەوە گیریان خواردووە کە ١٣ کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، ئەمڕۆ توانییان خۆیان رزگاربکەن و بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەشت کەسی دیکە کە خەڵكی هەرێمی کوردستان بوون ئەمشەو لەناو بەفردا
مابوونەوە بەیانی ئەمڕۆ هەم تیمەکانی ئێمە هەم کەسوکارەکانیان توانیمان پێیان
بگەین، خۆشبەختانە هەموویان سەلامەتن، بە چەند کاتژمێرێکی دیکە دەیانهێنینە
خوارەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.