AM:10:52:27/12/2025
880 جار خوێندراوەتەوە
لە حاجی ئۆمەران بەفرێکی زۆر باریوە و تیمەکانی رێگاوبان هاتوونەتەدەر و دەستیان بە پاککردنەوەی رێگاکان کردووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “رامالینی بەفر و پڕژاندنی خوێ لەسەر رێگای سەرەكی (چۆمان – حاجی ئۆمەران ) لەلایەن تیمەكانی بەفر رامالینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ مەبەستی تواندنەوەی بەستەڵەكی رێگاكە".
ئەوەش لە کاتێکدایە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش لەم شەپۆلەدا زۆرترین رێژەی بەفر و باران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبارێت.