PM:07:51:26/12/2025
824 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێت، داوا لە شۆفێران دەکەن بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا وتی، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و دروستبوونی تەمێکی چڕ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری ئاستی بینین کەمبووەتەوە و داوا لە شۆفێران دەکەن پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.
وتیشی، گرنگی بە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان بدەن و خێرایی کەمبکەنەوە، هەروەها لایتی تەم بەکاربهێنن و دووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوەی شار.