PM:01:12:26/12/2025
972 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەڵێت، به‌شداری کردنیان له هه‌ڵبژاردندا به‌رپرسیارێتی بۆ دوو هێنده كرد بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پۆستی به‌رپرسیارێتیدان، توانییان ئه‌م قۆناغه سه‌خته به ژیرانه له نێوان ناوچه‌یه‌كی ناجێگیردا تێپه‌ڕێنن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی،ده‌بێت به‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی رابردوودا زاڵ بن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانیش مافی وڵات و هاوڵاتیانه، هەربۆیە تیشكیان خسته سه‌ر په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، گه‌شتیاری بۆ به‌هێزكردنی سه‌رچاوه ئابورییه‌كانی عێراق.
وتیشی، بناغه‌ی تۆكمه‌یان بۆ چاكسازی له
كه‌رتی دارایی و بانكیدا داناوه، هه‌روه‌ها ڕێوشوێنی گرنگیان گرتووەتەبه‌ر بۆ
دابینكردنی پێداویستییه‌كانی جوتیاران، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگی و سه‌ختییه‌كان.