سەردێڕ:

دوو هۆز بە تیروکەوان شەڕ دەکەن

PM:09:02:26/12/2025

1700 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتان هەڕەشەی چەکی ئەتۆمی لە یەکتر دەکەن و لە ئەفریقاش هێشتا خەڵک بە تیر و کەوان شەڕ دەکەن .


ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە لەم سەردەمەدا، کە گەیشتووینەتە سەدەی بیست و یەک و وڵاتە زلهێزەکان هەریەک چەکی تازە و زەبەلاح بەرهەمەهێنن، هێشتا وڵاتانێک هەن ئەوەندە لە کاروان جێماون و کەرەستەی پێشکەوتوویان نییە بۆ شەڕ کردن، بە تیروکەوان شەڕ دەکەن کە لەوانەیە بە کۆنی بێت سەردەمی شەڕکردن بە تیروکەوان چەندین سەدە لەمەوپێش بوو.
دوو هۆزی وڵاتی گینیا  بەتیر و کەوان بەربوونەتە گیانی یەکتری و شەڕەکەشیان زۆر گەرمە، جا خۆتانەزانن تیر و کەوان دەنگی هەر نیە، ئەگەر دوو دراوسێکەو لە گەرەکێکی ئاوهایا شەڕیان بێ تۆ پێی نازانیت، مەگەر بیکەنە هەرا و هۆسە. 
هەر ئەوەش نا، ئەم دوو هۆزە جلوبەرگەکەشیان ئەوەندە کۆنە بڕوا بکەن رەنگە ئەوەمان بەس لە ئەفلام کارتۆن و فیلمە کۆنەکانا بینیبێت.
جا ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، ئەم دوو هۆزە خەڵکی وڵاتی گیانیان لە رۆژئاوای ئەفریقا، خاکەکەشی بڕێکی زۆر کانزای گرانبەها و تەنانەت ئەڵماسیشی تێدایە کەچی وڵاتەکەیان ئاوەهان و لە زۆر رووەوە دەیان ساڵ لەدوای سەردەمی ئێستاوەن و کەرەەستەی پێویستیان نییە،  تا ئێستاش بە تیر و کەوانەوە سەنگەریان لەیەکتر گرتووە و وەک و سەردەمانی چاخی بەردین شەڕەکەن.













گەلەری