سەردێڕ:

کەی مووچەی مانگی ١٠ دەنێردرێت؟

PM:05:49:26/12/2025

1472 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە دارایی عێراق دەڵێت، رێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی هەرێم بنێردرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت، لە ئێستادا رێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکردووە و چاوەڕی دەکرێت تا ناوەڕاستی هەفتە پارەی مووچە بنێردرێت، کە برەکەی سەرو ٩٥٠ ملیار دینار دەبێت.

حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێت، هەر کاتێک پارەی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆران نێردرا، بێ گوێدانە پشووەکان دەست بە دابەشکردن دەکرێت.













گەلەری