PM:04:46:26/12/2025
1048 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ژینگەی عێراق دەڵێت، ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەن کە یەکجار بەکاردەهێندرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی ژینگەی عێراق وتی، پێویستە خۆراک و ئاو، یاریی منداڵان لە ماددە پلاستیکییەکان بپارێزرێن، و سەرەڕای ئەوەی عێراق وڵاتێکی نەوتییە، بەڵام پلاستیکێکی زۆر هاوردە دەکرێت و پیشەسازیی پترۆکیمیایی لاوازە.
وتیشی، ئەنجومەنی
وەزیران و وەزارەتی ژینگە رایانسپاردوون، کار بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردن و
بەکارهێنانی پلاستیکی یەکجار بەکارهاتوو بکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، عێراق بەدەست بەرزیی رێژەی پاشماوەکانەوە دەناڵێنێت و سیستمی جیاکردنەوە
و ریسایکلینی نییە، رێژەی پاشماوەی پلاستیکی ٪٤٠ـی کۆی پاشماوەکان پێکدەهێنێت.