PM:02:51:26/12/2025
892 جار خوێندراوەتەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی وتی، شەوی رابردوو گۆڕانکاری لەکاتی گەشتەکاندا کرا و ئێستا گەشتەکان ئاساییبوونەتەوە.
وتیشی، بەهۆی تەمەوە گۆڕانکاری لە گەشتەکاندا کراوە بەهۆی ئەو تەمەی
هەرێمی گرتبووەوە بە تایبەت شاری سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتژمێر ١١ـی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە گەشتەکان ئاساییبوونەتەوە و سەرجەمیان لە کاتی خۆیاندا
ئەنجامدەدرێن.