سەردێڕ:

هاوڵاتیان بەهۆی پێنەدانی مووچە و خراپی دۆخی داراییان روو لە کڕینی کاڵای کۆنە دەکەن

PM:03:12:26/12/2025

876 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی پێنەدانی مووچە و خراپی دۆخی داراییان، هاوڵاتیان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان روو لە کڕینی کاڵای کۆنە و دەستی دوو دەکەن.


لە کۆتاییەکانی مانگی ١٢ـین و تا ئێستا مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ دابەشنەکراوە، ئەوەش کاریگەری گەورەی لەسەر دۆخی دارایی و گوزەرانی مووچەخۆران و هاوڵاتیان دروستکردووە.

وەک خۆیشیان دەڵێن، ئەگەر پێداویستییەک زۆر پێویست نەبێت نایکڕن، وە بۆ کڕینی کاڵا و جلوبەرگیش روو لەو شوێنانە دەکەن کە کاڵای کۆنە و دەستی دووی تێدا دەفرۆشرێت.













گەلەری