سەردێڕ:

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دادەخرێت

PM:02:37:24/12/2025

1144 جار خوێندراوەتەوە

بەڕیوبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە هاتووچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکە بۆ ماوەی رۆژێک دەوەستێت.


ئەمرۆ چوارشەممە ٢٤ـی کانون یەکەمی ٢٠٢٥، راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت وتی، بۆ ماوەی رۆژێک دەروازەی زێت دادەخرێت و رۆژی دواتر هەینی ، دەروازەکە دەکرێتەوە.

وتیشی، حکومەتی تورکیا خەریکی چاککردن و درووستکردنی رێگای سەرەکی دەروازەی دەرجیک_ زێتە، بۆیە هەندێک رۆژ رێگای دیووی خۆیان دادەخەن، بەمەش گەشتکردن لەو رۆژە دەوەستێت، و هیچ گرفتێکی تریان نییە.













گەلەری