PM:02:44:23/12/2025
4268 جار خوێندراوەتەوە
لە حەجی ساڵی ٢٠٢٥ بەشێکی زۆری حاجیانی عێراق و هەرێم، کە بە رێگەی ئاسمانی گەشتیان کردبوو بە رێگەی وشکانی گەڕێندرانەوە هەر بۆیە بڕیاردرا قەرەبوو بکرێنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم راگەیاند، ساڵی رابردوو سێ هەزار حاجی هەرێم کە بەرێگەی ئاسمانی گەشتی حەجیان کردبوو لەسەر بڕیاری دەستەی باڵای حەجی عێراق بە رێگەی وشکانی گەڕانەوە هەرێم و دەستەی باڵای حەجی عێراقیش بڕیاریدا قەرەبوویان بکاتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، چەند جارێک قسەیان لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق کردووە لەو بارەیەوە
بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداونەتەوە، هەر بڕیارێک هەبوو هاوڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە.