سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویستە چەک تەنیا لەلای دەوڵەت بێت

PM:11:51:22/12/2025

1552 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رێگاکانی خێراکردنی پرۆسەی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانیان کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا کە دوای کۆبوونەوەکە چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەسەر ئەو کارنامانە کراوە کە لەلایەن هێزەکانی چوارچێوەکەوە پێشکەش کراون و تێیاندا جەخت لەسەر یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران و پشکەکانی دیکەی هەڵبژاردن کراوەتەوە، بەجۆرێک کە لەگەڵ رێکارە دەستورییەکان و پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوودا بگونجێت.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپاتکردووەتەوە لەبارەی پشتیوانیکردن لە داماڵینی چەک لەدەست گروپە چەکدارەکان و گەڕاندنەوەی بۆ دەستی دەوڵەت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەم پرۆسەیە "لەرێگەی پرۆژەیەکی نیشتیمانیی یەکگرتوو و میکانیزمی یاسایی روونەوە، کە سەروەریی دەوڵەت بەهێز بکات و ئاسایش و سەقامگیری بپارێزێت".












گەلەری