PM:07:08:22/12/2025
1108 جار خوێندراوەتەوە
ئەمشەو لە ماڵی مالیکی کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی کۆتایی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عامر فایز، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق وتی، کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز دەبێت، چونکە لە کۆبوونەوەکەدا کاندیدی سەرۆک وەزیران دیاریدەکرێت.
وتیشی، پێویستە سەرۆک وەزیرانی داهاتووش کەسێک بێت هەموو لایەنەکان لەسەری کۆکبن، خۆ ئەگەر نەتوانرا کاندیدەکە یەکلاییبکرێتەوە، ئەوا بژارده‌ی په‌نابردن بۆ ده‌نگدانی ناوخۆ له‌سه‌ر مێزی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی جیاوازی بیروڕادا.