PM:06:02:22/12/2025
22176 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی نووسراێکی وەزارەتی دارایی، لە بووجەی ساڵی ٢٠٢٦ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێدەکاتەوە و دەرماڵەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكان كراوە، داوا کراوە پەلە بکەن لە تۆمارکردنی ناوی سەرجەم فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان لەو خشتەیەی کە دیاریکراوە پێویستە تەواوی زانیارییەکان تۆمار بکرێت و ئەم رێکارە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆش دەگرێتەوە.
لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "بهمهبهستی دابینكردنی ماف و شایسته داراییهكانی پلهبهرزكردنهوهی راژهی سهربازی و شارستانی له دامودهزگاكانی ههرێمی كوردستان له پرۆژهیاسای بودجهی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بفهرموون بهپڕكردنهوهی خشتهی پلهبهرزكردنهوه تاوهكو بڕی شایسته داراییهكان دیاربێت بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق بكرێت”.
هەر بە پێی نوسراوەکە پێویستە ئەە بڕیارە تا ١١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، جێبەجێ بکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ١٠ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە بە بڕیاری حکومەتی ماوەبەسەرچوو پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە.