PM:02:20:21/12/2025
2036 جار خوێندراوەتەوە
وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتیمانیی سوننەکان کۆببنەوە و چاوەڕواندەکرێت دوای کۆبوونەوەکەیان کاندیدێک یاخود دوو کاندید بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاریبکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەڵاح دلێمی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم وتی، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان کۆدەبێتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ناوی کاندیدەکانی سەرۆکی پەرلەمان و دیارترین ناوەکانیش موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبى تەقەدومن.
بەپێی ئەو وادەیەی سەرۆک کۆمار دیارییکردووە،
٢٩ـی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت کە
لەلایەن عامرفائزی پەرلەمانتاری
هاوپەیمانیی تەسمیم و بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانەوە سەرپەرشتیدەکرێت و بڕیارە لەو دانیشتنەدا سەرۆکی پەرلەمان و
دوو جێگرەکەی هەڵببژێردرێت.